«حامید کەرزەی» ئۆکرانیا دەبێ لە ئەفغانستان پەند وەربگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406058-حامید_کەرزەی_ئۆکرانیا_دەبێ_لە_ئەفغانستان_پەند_وەربگرێت
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان دەڵێت: ئۆکرانیا دەبێ پەند لە ئەفغانستان وەربگرێت و نەھێڵێ زلھێزەکان لەوێ شەڕی بریکارانە وەڕێ بخەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2022 17:32 Asia/Tehran
  • «حامید کەرزەی» ئۆکرانیا دەبێ لە ئەفغانستان پەند وەربگرێت

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان دەڵێت: ئۆکرانیا دەبێ پەند لە ئەفغانستان وەربگرێت و نەھێڵێ زلھێزەکان لەوێ شەڕی بریکارانە وەڕێ بخەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «حامید کەرزەی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ڕۆژی پێتج شەممە ڕایگەیاند: وڵاتانێکی وەک ئەفغانستان و ئۆکرانیا نابێ بە کایەی زلھێزەکانەوە تێوەگلێن، چونکو شوێنھاتی بەشداری کردنیان لەو کایەگەلە تەواو بە زیانی خەڵکەکەیەو دەبێتە ھۆی لەنێو چوونیان.

«حامید کەرزەی» وێڕای وشداری دان لە بارەی دەرەنجامی چوونی شەڕکەرە بیانییەکان بۆ ئۆکرانیا بە مەبەستی شەڕی دژی ڕووسیا، وتی: ئەم ھەنگاوە تەواو بە زیانی ئۆکرانیایە ف چونکو خەڵکی ئەفغانستان وەھا ھەنگاوێکیان تاقی کردووەتەوە کە شوێنھاتەکەی بووەتە ھۆی لەنێو چوونی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.