بۆرێڵ: ڕۆژئاوا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا توشی ھەڵە ھاتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406083-بۆرێڵ_ڕۆژئاوا_لە_پەیوەندییەکانی_لەگەڵ_ڕووسیا_توشی_ھەڵە_ھاتووە
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەییس یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: ڕۆژئاوا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا توشی ھەڵەی زۆر ھاتووەو ھەلی نزیک بوونەوەی ڕۆژئاوا لە ڕووسیای لەکیس چووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2022 16:41 Asia/Tehran
  • بۆرێڵ: ڕۆژئاوا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا توشی ھەڵە ھاتووە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەییس یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: ڕۆژئاوا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا توشی ھەڵەی زۆر ھاتووەو ھەلی نزیک بوونەوەی ڕۆژئاوا لە ڕووسیای لەکیس چووە.

«جۆزێپ بۆرێڵ» ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «TF1» وتی: ڕۆژئاوا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا توشی ھەڵەی زۆر ھاتووە، کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە بەڵێنی ئەندامەتی ئۆکرانیا لە ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ).

ئەم کارەدەستە ئەورووپییە وتیشی: ئامادەم دان بەوەدا بنیم گە توشی ھەڵەی زۆر ھاتووین و ھەلی نزیک بوونەوەی ڕۆژئاوا لە ڕووسیامان لەکیس چووە. چرکەساتی وا ھەبووە کە دەمانتوانی باشتر بجوڵێینەوە. بابەتی واشمان ھەبوو کە پێشنیارمان کردووەو کەچی نەماتوانیوە جێبەجێی کەین.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەییس یەکێتیی ئەورووپا جەختی لەوەش کردووەعتەوە کە، ربۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بکەینە بەڵێنێک کە بە ئۆکرانیاو گورجستانمان دا لەمەڕ ئەندامەتییان لە ناتۆدا، بە ڕای من ھەڵەیە بەڵێن گەلێک بدرێت کە جێبەجێ کردنیان گرانە.