ڕووسیا چالاکییە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا کەم دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406618-ڕووسیا_چالاکییە_سەربازییەکانی_لە_ئۆکرانیا_کەم_دەکاتەوە
ڕووسیا دوابەدوای دئانوستانی ئەمڕۆ سێ شەممەی نێوان شاندەکانی نوێ نەرایەتیی ئەم وڵاتەو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵی تورکیا ڕایگەیاند: بە تەمایە چالاکییە سەربازییەکانی لە باکووری ئۆکرانیا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2022 17:12 Asia/Tehran
  • ڕووسیا چالاکییە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا کەم دەکاتەوە

ڕووسیا دوابەدوای دئانوستانی ئەمڕۆ سێ شەممەی نێوان شاندەکانی نوێ نەرایەتیی ئەم وڵاتەو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵی تورکیا ڕایگەیاند: بە تەمایە چالاکییە سەربازییەکانی لە باکووری ئۆکرانیا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئلێکساندەر فومین» یاریدەری وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا وتی: ئەم وڵاتە بڕیاری داوە بۆ پەرە پێ دانی متمانەی بەرامبەر و پێکھێنانی بەستێنی پێویست لەمەڕ بەردەوامیی دانوستان و گەییشتن بە ئامانجی یەکجاریی ڕێککەوتن و واژۆی ڕێ ککەوتننامە، ئۆپراسیۆنەکەی لە گردوپەڕی «کییەف»ی پێتەختی ئۆکرانیاو شاری «چڕنیھیف»ی ئەم وڵاتە کەم کاتەوە.

ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، وردیاتێکی زیاتری لە بارەی ئەم بڕیارانە کە لە پاش گەڕانەوەی شاندی نوێنەرایەتیی ئەم وڵاتە بۆ مۆسکۆ دراوە، بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «ڤیلادیمیر مدینیسکی» دانوستانکاری باڵای مۆسکۆ لەگەڵ «کییەف» ئەمڕۆ سێ شەممە دوای کۆتایی ھاتنی دانوستانەکان ڕایگەیاند کە دیداری «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەگەڵ «ولۆدیمیر زلێنیسکی» ھاوتای ئۆکراینیی خۆی تەنیا کاتێک مسۆگەر دەبێ کە وەزیرانی دەرەوەی ھەردووک وڵات لە سەری ڕێککەون.

ھاوکات لەگەڵ کۆتایی ھاتنی خولی تازەی دانوستانی شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە: شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە سەر ھێندێک بابەت پێکەوە ڕێککەوتوون.