سەرۆک کۆماری ئوکراین : پاشە کشێی روسیا کەمترین داخوازی بۆ ئاگربڕە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406760-سەرۆک_کۆماری_ئوکراین_پاشە_کشێی_روسیا_کەمترین_داخوازی_بۆ_ئاگربڕە
سەرۆک کۆماری ئوکراین وتی : پاشە کشێی روسیا لە و وڵاتە کەمترین داخوازی بۆ هەر جۆرە رێککەوتنی ئاگربڕە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2022 06:38 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئوکراین : پاشە کشێی روسیا کەمترین داخوازی بۆ ئاگربڕە

سەرۆک کۆماری ئوکراین وتی : پاشە کشێی روسیا لە و وڵاتە کەمترین داخوازی بۆ هەر جۆرە رێککەوتنی ئاگربڕە.

 

ڤلادیمیر زلنسکی  سەرۆک کوماری ئوکراین  ڕۆژی یەکشەمە  لە وتووێژێک دا لە گەڵ  سی بی  ئێس ؛ ڕووسیای تاوانبار کرد بە جینۆساید لە ڕەوتی پەلامار بۆ سەر ئوکراین و وتیشی : پاشە کشێی ڕووسیا کەمترین داخوازی بۆهەرجۆرە ڕێککەوتنێکی  ئاگربڕە .

  ناوبراو جارێکی دیکە داخوازی خوی بۆ دیداری وڵادیمیر پوتین ڕاگەیاند .

سەرۆک کوماری ئوکراین لە درێژە دا وتی : ئوکراین تا ئێستا هیچ جۆرە گەرەنتی ئاسایشیی لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە وەرنەگرتووە .

  ئەو وتانە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند بە شێوەی ڕۆژانە خەریکی ناردنی چەکەمەنی بۆ ئوکراینە .