تالیبان ھێرشە تیرۆریستییەکەی مەشھەدی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406840-تالیبان_ھێرشە_تیرۆریستییەکەی_مەشھەدی_ئیدانە_کرد
وتەبێژی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان، ھێرشی تیرۆریستیی دژی سێ مامۆستای ئایینیی لە گ١کۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) ئیدانەکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2022 05:24 Asia/Tehran
  • تالیبان ھێرشە تیرۆریستییەکەی مەشھەدی ئیدانە کرد

وتەبێژی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان، ھێرشی تیرۆریستیی دژی سێ مامۆستای ئایینیی لە گ١کۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) ئیدانەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی دەوڵەتی تالیبان شەوی پێنج شەممە لە ھەژماری توییتەرەکەی خۆی دا نووسی: ئەم دەوڵەتە ھێرشی سەر پەرستگەو مامۆستایانی ئایینی لە ئێران ئیدانە دەکات و ئەو ھەنگاوە ھیچ پەیوەندییەکی بە ئەفغانییەکان و ئەفغانستانەوە نییە.

ھەر لەم حاڵەدا زانایان، کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرییەکانی ئەفغانستانیش لە پەیامی جۆربەجۆردا ئەم ھێرشە تیرۆریستییەیان ئیدانە کردو لەگەڵ نەتەوەو دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاودەردییان دەربڕی.

کەسایەتییە ئەفغانییەکان لەو باوەڕەدان کە ئاوا پیلانگەلێک قەت ناتوانێ ببێتە ھۆی دوورکەوتنەوەو لێکدابڕانی خەڵکی ئێران و ئەفغانستان.