چۆڵکرانی کۆنسولگەریی ئەمریکا لە شانگھایی چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406985-چۆڵکرانی_کۆنسولگەریی_ئەمریکا_لە_شانگھایی_چین
ئەمریکا لە بەر پەرەسەندنی تەشەنای کۆرۆنا، کارگێڕانی ناپێویستی خۆی لە کۆنسولگەریی ئەم وڵاتە لە شانگھای دەباتە دەرەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2022 08:33 Asia/Tehran
  • چۆڵکرانی کۆنسولگەریی ئەمریکا لە شانگھایی چین

ئەمریکا لە بەر پەرەسەندنی تەشەنای کۆرۆنا، کارگێڕانی ناپێویستی خۆی لە کۆنسولگەریی ئەم وڵاتە لە شانگھای دەباتە دەرەوە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە پەکین لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە سەرنجدانی برەوسەندنی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شانگھای فەرمانی بردنە دەرەوەی کارمەندە ناپێویستەکانی دەرکردووە.

کۆرۆنا لە کاتێکدا لە شانگھای پەرەی سەندووە کە چین سیاسەتی بە سیقر گەیاندنی توشبوون بە کۆڤیدی_١٩ی ڕاپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستیی چین ئەمڕۆ سێ شەممە باسی توشبوونی پتر ٢٣٠٠٠ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد لە شانگھای دا.