کۆبوونەوەی ئۆنلاینی سەرانی گروپی 7 لە گەڵ سەرۆکی ئۆکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407779-کۆبوونەوەی_ئۆنلاینی_سەرانی_گروپی_7_لە_گەڵ_سەرۆکی_ئۆکراین
سەرانی وڵاتانی ئەندامی گروپی 7 بریتی لە فەڕەنسە ، ئەمریکا ، کەنەدا ، ئاڵمان ، ژاپۆن و ئیتالیا ، شەوی رابردوو بە شێوەی ئۆنلاین لە گەڵ ڤلادیمیر زلینسکی سەرۆک کوماری ئۆکراین دیدار و وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2022 01:58 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ئۆنلاینی سەرانی گروپی 7 لە گەڵ سەرۆکی ئۆکراین

سەرانی وڵاتانی ئەندامی گروپی 7 بریتی لە فەڕەنسە ، ئەمریکا ، کەنەدا ، ئاڵمان ، ژاپۆن و ئیتالیا ، شەوی رابردوو بە شێوەی ئۆنلاین لە گەڵ ڤلادیمیر زلینسکی سەرۆک کوماری ئۆکراین دیدار و وتووێژیان کرد .

ئەم دیمانەیە بە مەبەستی ھاواھەنگ کردنی ھەنگاوەکانی وڵاتانی رۆژاوایی لە دژی روسیا ئەنجامدرا . 

سەرانی وڵاتانی گروپی حەوت دوای دیداری ئۆنلاین لە گەڵ ڤلادیمیر زلینسکی سەرۆک ئۆکراین ، رایانگەیاند ، زەخت و فشارەکانی سەر روسیا زیاتر لە جاران زۆر دەکەن . 

 بەمجۆرە ، سەرانی وڵاتانی گروپی حەوت باسی بڕیاری خۆیان کرد بۆ دانانی بایکۆتی نوێ لە دژی روسیا بە ئامانجی لێدانی کەرتی پیشە سازیی ئەم وڵاتە ، میدیاکانی ژێر دەستی حکومەت ، کاربەدەستانی کارگێڕیی کەرتی دارایی روسیا و بانکە سەرەکیەکانی ئەم وڵاتە لەوان گازپرۆم بانک . 

سەرانی گروپی حەوت ھەروەھا رایانگەیاند بەرە بەرە ھاوردەی نەوت لە روسیا یان رادەگرن یان بەتەواوەتیی قەدەغەی دەکەن .