تەقینەوەی تیرۆریستی لە نەریتی نوێژی ھەینیی کابۆل
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407886-تەقینەوەی_تیرۆریستی_لە_نەریتی_نوێژی_ھەینیی_کابۆل
لانیکەم سێ نوێژگەری ئەفغانی لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک لە مزگەوتێکی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2022 14:27 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی تیرۆریستی لە نەریتی نوێژی ھەینیی کابۆل

لانیکەم سێ نوێژگەری ئەفغانی لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک لە مزگەوتێکی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «خالید خدران» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئاسایشتیی دەوڵەتی تالیبان لە کابۆل وتی: ئەم بۆمبایە لە مزگەوتێکدا لە ناوچەی پێنجەمی شاری کابۆل تەقیوەتەوە کە بووەتە ھۆی برینداربوونی لانیکەم سێ کەس.

ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان تاقمێک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشە تیرۆریستییەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

ئەفغانستان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو تەقینەوەو ھێرشی تیرۆریستیی جۆربەجۆری لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوانە کابۆل، مزگەوتەکانی مەزار شەریف و قەندوز بە خۆیەوە بینیوە کە لە ئەنجام دا سەدان کەس کوژراون و یان بریندار بوونە.

داعش بەرپرسایەتیی زۆربەی ئەم تەقینەوانەی بە ئەستۆ گرتووە.