ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان: ئەمریکا تەواوی بایکۆتە یەک لایەنەکانی دژی ئێران ڕابگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408029-ڕاپۆرتدەری_تایبەتیی_ڕێکخراوەی_نەتەوەکان_ئەمریکا_تەواوی_بایکۆتە_یەک_لایەنەکانی_دژی_ئێران_ڕابگرێت
ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا با تەواوی بایکۆتە یەک لایەنەکانی دژی ئێران ڕابگرێت ، وتیشی: بایکۆت کردنی ئێران پێشێل کردنی مافی مرۆڤە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2022 14:28 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان: ئەمریکا تەواوی بایکۆتە یەک لایەنەکانی دژی ئێران ڕابگرێت

ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا با تەواوی بایکۆتە یەک لایەنەکانی دژی ئێران ڕابگرێت ، وتیشی: بایکۆت کردنی ئێران پێشێل کردنی مافی مرۆڤە.

«ئێلێنا دوھان» ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کە سەردانی تارانی کردووە، ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە تەواوی ئەو وڵاتانەی کە بایکۆتیان بە سەر ئێراندا سەپاندووە بە تایبەت ئەمریکا داوای کرد بایکۆتەکانی دژی جەماوەری ئێران لە بوارەکانی خۆراک، داوودەرمان، ئاوو تەندروستی ڕاگرن.

«دوھان» وتیشی: با دەوڵەتی ئەمریکا تەواوی سامانی دەست بەسەردا گیراوی بانکی میللیی ئێران ئازاد کات و داوا لە تەواوی کۆمپانیا تایبەتییەکان دەکەم لە پێناوی مافی مرۆڤ، پێملی ئەم بایکۆتانە نەبن.