تەقەکردن لە ویلایەتی تیگزاسی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408229-تەقەکردن_لە_ویلایەتی_تیگزاسی_ئەمریکا
تەقەکردن لە ویلایەتی تیگزاسی ئەمریکا ١٩ کوژراوی لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2022 14:56 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە ویلایەتی تیگزاسی ئەمریکا

تەقەکردن لە ویلایەتی تیگزاسی ئەمریکا ١٩ کوژراوی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیریک سترادا» لە کاربەدەستانی ئاسایشتیی ویلایەتی تیگزاسی ئەمریکا وتی: ئەم تەقەکردنە لە قوتابخانەی سەرەتایی «ڕاب» لە شاری «ئیڤاڵد»ی ئەم ویلایەتە ڕووی داوەو لە ئەنجامی دا ١٨ قوتابی و مامۆستایەک کوژراون.

«ئیریک سترادا» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لەم ڕووداوەدا تەقەکەرەکە بۆخۆشی کوژراوە.

«گرگ ئەبوت» فەرمانداری ویلایەتی تیگزاس ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی وتی: ھۆکاری ئەم تەقە کردنە تازەلاوێکی ١٨ ساڵان بە ناوی «سالوادۆر ڕاموس» بووە.

ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بارەی ئامانج لەم تەقە کردنە بڵاو نەبووەتەوە ، بەڵام کاربەدەستانی خۆجێیی ئەمریکا وتوویانە لە بەر ئەم ڕووداوە تەواوی قوتابخانەکانی ئەم شارە داخراون