نەتەوە یەکگرتووەکان: لە شەڕی ئۆکرانیا زیاتر لە چوار هەزار کەسی مەدەنی کوژران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408309-نەتەوە_یەکگرتووەکان_لە_شەڕی_ئۆکرانیا_زیاتر_لە_چوار_هەزار_کەسی_مەدەنی_کوژران
 ئامارە نوێیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن کە لە دوای جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا ٤٠٣١ کەسی مەدەنی کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2022 02:40 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: لە شەڕی ئۆکرانیا زیاتر لە چوار هەزار کەسی مەدەنی کوژران

 ئامارە نوێیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن کە لە دوای جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا ٤٠٣١ کەسی مەدەنی کوژراون.

 

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ، ستیفان دوجاریک وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەکان راگەیاند ،، لە کۆی ٤ هەزار و ٣١ کەسی مەدەنی کە لە شەڕی ئۆکرانیادا کوژراون، ٢٦١ کەسیان منداڵ بوون.

ستیفان دوجاریک وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: ئۆکرانیا دەچێتە چوارەمین مانگی جەنگەوە و نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە لە چارەنووسی خەڵکی سڤیل.

وتیشی: هاوکارانمان زۆر نیگەرانن لە چارەنووسی خەڵکی مەدەنی، چونکە پێکدادان و دوژمنایەتی لە پارێزگاکانی رۆژهەڵات و بەتایبەت لە لوهانسک و دۆنێتسک چڕتر بووەتەوە.