دوای ٣٠ ساڵ ، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پلانی کۆنترۆڵکردنی چەک پەسەند دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409090-دوای_٣٠_ساڵ_ئەنجومەنی_پیرانی_ئەمریکا_پلانی_کۆنترۆڵکردنی_چەک_پەسەند_دەکات
 دوای 30 ساڵ، به پەیوەستبوونی 15 سیناتۆری کۆماری به 50 دیموکراتی ئەنجومەنی پیران، پڕۆژە یاسایەک بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی ھەڵگرتنی چەک لە ئەمریکا پەسەندکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2022 08:08 Asia/Tehran
  • دوای ٣٠ ساڵ ، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پلانی کۆنترۆڵکردنی چەک پەسەند دەکات

 دوای 30 ساڵ، به پەیوەستبوونی 15 سیناتۆری کۆماری به 50 دیموکراتی ئەنجومەنی پیران، پڕۆژە یاسایەک بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی ھەڵگرتنی چەک لە ئەمریکا پەسەندکرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی بی بی سی، ئەم پلانە وەڵامێکە لەلایەن کۆنگرێسەوە بۆ دوو کوشتاری ئەم دواییە؛ یەکێکیان لە فرۆشگایەک لە شاری بوفالۆ لە نیویۆرک و ئەوی تریان لە قوتابخانەی ڕۆب ی سەرەتایی لە شاری ئۆڤاڵدی ویلایەتی تەکساس،  تا بەم زوانە بە پەسەندکرانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و واژۆی جۆ بایدن ، لە سەرانسەری ئەمریکا ببێت بە یاسا.

ئێستا بڕیارەکەی ئەنجومەنی پیران دەچێتە ئەنجومەنی نوێنەران و پێشبینی دەکرێت  بە لەبەرچاوگرتنی زۆرینەی دیموکراتەکان لەوێ بە ئاسانی تێپەڕێت و بەرەو کۆشکی سپی بچێت .

بەڵام لایەنگرانی کۆنترۆڵی چەک لە ئەمریکا پێشوازییان لە هەنگاوە حزبییەکەی سیناتۆرەکان کرد و دەڵێن ناوەرۆکی پلانەکە له بەرامبەر داواکاریەکانیان زۆربچووکە .

بەپێی پلانەکە، داواکارانی ھەڵگرتنی چەک کە تەمەنیان لە خوار ٢١ ساڵەوەیە تەنها دوای دەرکەوتنی بێ بەری بوونیان لە تاوان دەتوانن چەک بکڕن.