ئاگردانی سەقامگەی سەرۆک وەزیرانی سریلانکا لە لایەن ناڕەزایانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409463-ئاگردانی_سەقامگەی_سەرۆک_وەزیرانی_سریلانکا_لە_لایەن_ناڕەزایانەوە
لە درێژەی بشێوییەکان لە وڵاتی قەیران تێ کەوتووی سریلانکا، سەرچاوە میدیاییەکان باسی ئاگرتێ بەردانی سەقامگەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیان کردووە لە لایەن ناڕازییانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2022 23:15 Asia/Tehran
  • ئاگردانی سەقامگەی سەرۆک وەزیرانی سریلانکا لە لایەن ناڕەزایانەوە

لە درێژەی بشێوییەکان لە وڵاتی قەیران تێ کەوتووی سریلانکا، سەرچاوە میدیاییەکان باسی ئاگرتێ بەردانی سەقامگەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیان کردووە لە لایەن ناڕازییانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ناڕەزایانی سریلانکایی ڕۆژی شەممە لە جەنگەی تووڕەبوونی ڕوو لە ھەڵچوونیان دژی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی ئابووری کە وڵاتەکەی فەشەل کردوون، ھەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سەرۆک کۆماری.

«گوتابایا ڕاجاپاکسا» سەرۆک کۆماری سریلانکا، پێش لە خڕبوونەوەی ناڕازییان، بۆ ڕاگەیاندنی کشانەوەی لە سەقامگە فەرمییەکەی لە کلۆمبۆ ھەڵات.

پۆلیسی سریلانکا لە بەر پەرەسەندنی ناڕەزامەندی لەم وڵاتەدا لە ئێوارەی ڕۆژی ھەینیەوە لە پێتەخت و گردوپەڕی دا قەدەغەی ھاتوچۆیان ڕاگەیاندووە.