ئەنجومەنی ئاسایشت، ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراقی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409903-ئەنجومەنی_ئاسایشت_ھێرشی_تورکیا_بۆ_سەر_باکووری_عێراقی_ئیدانە_کرد
ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی دا سەبارەت بە ھێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دھۆک لە باکووری عێراق، ئەو ھێرشەی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2022 04:05 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایشت، ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراقی ئیدانە کرد

ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی دا سەبارەت بە ھێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دھۆک لە باکووری عێراق، ئەو ھێرشەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەنجومەنی ئاسایشت لە بە یاننامەیەک دا وێڕای ئیدانە کردنی ھێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دھۆکی ھیەرێمی کوردستان، پشتگریی خۆی لە سەروەریی و سەربەخۆیی وڵاتی عێراق ڕاگەیاند. 

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت داوایان لە تەواوی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە کرد کە بە شێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و کاربەدەستانی دیکەی ئەم وڵاتە بۆ داکۆکی کردن لە بەدواداچوونەکان ھاوکاری بکەن.

تورکیا چوارشەممەی ڕابردوو ناوچەیەکی گەشتیاریی سەربە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراقی بوردومان کرد کە لە ئەنجام دا ٩ کەسی سڤیلی عێراقی بوون بە قوربانی و ٢٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.