ئاب 01, 2022 06:30 Asia/Tehran
  • سەرۆکایەتی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش گەیشتە چین

چین لە مانگی ئاب دا بۆ ماوەی مانگێک بوو بە سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەلبانیا و مانگی تەمموزیش بەرازیل سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش بوون.

لە مانگی نیسانیش بەریتانیا و مانگی ئایاردا ئەمریکا سەرۆکایەتی دەورەیی ئەم ئەنجومەنەیان لە ئەستۆ بوو . لە هەمان کاتدا لەگەڵ شەڕی ئۆکرانیا بە ڕێنمایی هاوپەیمانەکانی دیکەیان دوو بڕیاریان لە کۆگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ڕووسیا دەرکرد.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش دەورەییە و ماوەکەی یەک مانگە و سەرۆکی شاندی هەر وڵاتێک وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش  دەناسرێ .

پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بریتین لە ڕووسیا، چین، ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، کە دەسەڵاتی ڤیتۆیان لەم ئەنجومەنەدا هەیە.

.

 

سەرپەیڤ