داعش، ئەنجامدەری تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابول
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410184-داعش_ئەنجامدەری_تەقینەوە_تیرۆریستییەکەی_کابول
داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی کابولی لە ئەستۆ گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2022 03:01 Asia/Tehran
  • داعش، ئەنجامدەری تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابول

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی کابولی لە ئەستۆ گرت.

 

 لە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ (هەینی) لە شاری کابول ٨ کەس شەهید  و ١٨ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما، گرووپی تیرۆریستیی داعش پەیامێکی بڵاو کردەوە و بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەی ماتەمینی حوسێنی لە ڕۆژئاوای کابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

خالید زادران، وتەبێژی فەرماندەیی ئاسایشی تاڵیبان وتی: ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی "سەرکەریز" لە ناوچەی ٦ی ئەمنیی شاری کابول ڕوویداوە.

ئەفغانستان بەتایبەت پارێزگاکانی کابول و کوندوز و بەلخ لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا شاهیدی تەقینەوەی کوشندە بوون کە لە ئاکامدا سەدان کەس بە تایبەت دەیان نوێژخوێن و خوێندکار شەهید یاخود بریندار بوون.

تاقمی تیرۆریستیی داعش زۆربەی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرتووە.