تەقینەوە لە باکووری کابۆل
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410890-تەقینەوە_لە_باکووری_کابۆل
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان بۆ دە کوژراو و بریندار ھەڵکشا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2022 23:52 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە باکووری کابۆل

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان بۆ دە کوژراو و بریندار ھەڵکشا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ڕۆژی چوارشەممە  ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوچەی ئاسایشی ١٧ی کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان تەقییەوە و سێ کوژراو و حەوت برینداری لێکەوتەوە.

هەرچەندە باسی ئەوە دەکرێت کە ئامانجی ئەم تەقینەوەیە کاروانی هێزەکانی تالیبان بووە کە لە شوێنەی بەرپاکرانی ڕیزڕەوەکەی ڕۆژی ڕابردووی بەگرام بەرەو کابۆل دەگەڕانەوە ، بەڵام تا ئێستا ئەم هەواڵە بە فەرمی  پشتڕاست و یان ڕەت نەکراوەتەوە.

تەقینەوەکەی کابۆل لە کاتێکدا ڕووی دا کە دوێنێ چوارشەممە، ساڵیادی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆیە لە ئەفغانستان بوو.