کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەن دەستی پێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411229-کۆبوونەوەی_دەستەی_بەڕێوەبەرانی_ئاژانسی_نێودەوڵەتی_وزەی_ئەتۆمی_لە_ڤییەن_دەستی_پێکرد
کۆبوونەوەی وەرزیی چارەکی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە بەشداری وڵاتانی ئەندامی ئاژانسەکە لە ڤیەنا دەستیپێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2022 11:50 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەن دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی وەرزیی چارەکی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە بەشداری وڵاتانی ئەندامی ئاژانسەکە لە ڤیەنا دەستیپێکرد.

 سەلامەتی و تیشکی ئەتۆمی، ئاسایشی ئەتۆمی، بەهێزکردنی چالاکییە زانستییەکانی ئاژانس، پشتڕاستکردنەوەی ئەتۆمی لە ئێران لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی پاراستن لە سوریا و ئاسایشی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا وەک گرنگترین بابەتەکانی کۆبوونەوەی پێنج ڕۆژەی دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسەکە راگێندراون .

 بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، بڕیارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاران لە ڤیەن، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی "ڕافایل گرۆسی" بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی بەڕێوە بچێت .