کاردانەوەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەرامبەر بە هەوڵی تیرۆرکردنی «عیمران خان»
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412622-کاردانەوەی_سەرۆک_وەزیرانی_پاکستان_بەرامبەر_بە_هەوڵی_تیرۆرکردنی_عیمران_خان
سەرۆک وەزیرانی پاکستان هێرش کردنە سەر «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 04, 2022 01:56 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەرامبەر بە هەوڵی تیرۆرکردنی «عیمران خان»

سەرۆک وەزیرانی پاکستان هێرش کردنە سەر «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستانی ئیدانە کرد.

«عیمران خان»سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان ڕۆژی پێنجشەممە،بەهۆی تەقەکردن لەکاروانەکەی، بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، «شەهباز شەریف»، سەرۆکوەزیرانی پاکستان وێڕای ئیدانە کردنی هەوڵی کوشتنی «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان ، داوای لە وەزیری نێوخۆی وڵاتەکەی کرد کە بەپەلە ڕاپۆرتێک لە بارەی ڕووداوەکە ئامادە بکات.

لەم پێوەندییەدا ڕاوێژکارێکی نزیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، ڕایگەیاندووە: پۆلیس دووھەمین کەیسی جێی گومانیشی دەستگیرکردووە کە لەوە ئەچێ دەستی هەبووبێت لە هێرشەکەی سەر «عیمران خان».

«عیمران خان» لەم دواییانەدا چەندین جار ئەمریکای بە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی پاکستان و گۆڕینی حکومەتی ئەم وڵاتە تۆمەتبار کردبوو.