کوژرانی دە کەس بەهۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە کابول
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i413964-کوژرانی_دە_کەس_بەهۆی_تەقینەوەی_تیرۆریستی_لە_کابول
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابولی پایتەختی ئەفغانستان 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2023 08:33 Asia/Tehran
  • کوژرانی دە کەس بەهۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە کابول

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابولی پایتەختی ئەفغانستان 10 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئەفغانستان ڕایگەیاند:بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەبەر دەرکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابول 10 کەس کوژراون و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی تالیبان ئەو ڕێگایانەی داخستووە کە دەچنەوە سەر ئەم ناوچەیەو تەنیا ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و سەربازی لەم ناوچەیەدا دەبینرێن.

هەروەها میدیاکانی ئەفغانستان باسی ئاگرکەوتنەوە لە نزیک وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ڕێگای فڕۆکەخانەی کابولیان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئەفغانییە باسی وردەکارییەکانی ئەم تەقینەوەیەی نەکردووە.

ھەتا ئێستا هیچ کەسێک و گرووپێک بەرپرسیارێتیی ئەم تەقینەوە تیرۆریستییەی لە ئەستۆ نەگرتووە.