ژاپۆن بوو بە ئەندامی ناهەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414019-ژاپۆن_بوو_بە_ئەندامی_ناهەمیشەیی_لە_ئەنجومەنی_ئاسایشت_دا
ژاپۆن وەک ئەندامێکی ناهەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشت دەستنیشان کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2023 19:41 Asia/Tehran
  • ژاپۆن بوو بە ئەندامی ناهەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا

ژاپۆن وەک ئەندامێکی ناهەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشت دەستنیشان کرا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی کیۆدۆ، بە دەستنیشانکردنی ژاپۆن وەک ئەندامێکی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەم وڵاتە بۆ دوانزەهەمین جار بەرپرسیار دەبێت لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئەمە لە ھەل و مەرجێکدایە کە دوای بێتوانایی ئەنجومەنی ئاسایشت لە ڕاگرتنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، داواکارییەکان بۆ چاکسازی لەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە زیادی کردووە. هەروەها ژاپۆن بەرپرسیارە لە سەرۆکایەتی مانگانەی ئەنجومەنی ئاسایشتیش.

ژاپۆن گەلێک جار باسی ئامانجی خۆی کردووە بۆ ئەندامەتیی هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا.