پەکین: لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ئێران گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی چین بووە
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاند: ئێران لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا گەورەترین هاوبەشی بازرگانی چین بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی شینھوا، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی چین، «شو جوتینگ»، ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە قەبارەی بازرگانیی دەرەکی نێوان تاران و پەکین لە پەرەسەندندایە، ڕایگەیاند کە ئاڵووێری بازرگانیی نێوان چین و ئێران گەیشتووەتە 15.8 ملیار دۆلار لە ساڵی 2022. کە گەشەیەکی لەسەدا حەوت نیشان دەدات بە بەراورد بە ساڵی پێشوو.
«جۆتینگ» وتیشی: لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ چین، هەردوو وڵات سەبارەت بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییە دووقۆڵییەکان گفتوگۆیان کرد و بیروڕایان گۆڕییەوەو لەو پێوەندییەدا دەرئەنجامی ئەرێنیی زۆرباش بەدەست هات.
ئەم کاربەدەستە چینییە وتیشی: پەکین هاوکاریی فرەلایەنەی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوە نێودەوڵەتییەکان ، لەوانەش ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای بەهێزتر دەکات.