کاردانەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە نەدرانی ڤیزە بە «لاڤرۆڤ» لە لایەن ئەمریکاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416853-کاردانەوەی_ڕووسیا_بەرامبەر_بە_نەدرانی_ڤیزە_بە_لاڤرۆڤ_لە_لایەن_ئەمریکاوە
وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە، ئەو کارەی ئەمریکا لە مەڕ پێنەدانی ڤیزە بە شاندی ڕووسیا بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، پێشێلکردنی پابەندییەکانی ئەمریکایە وەک میوانداری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2023 03:47 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە نەدرانی ڤیزە بە «لاڤرۆڤ» لە لایەن ئەمریکاوە

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە، ئەو کارەی ئەمریکا لە مەڕ پێنەدانی ڤیزە بە شاندی ڕووسیا بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، پێشێلکردنی پابەندییەکانی ئەمریکایە وەک میوانداری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تاس، «دیمیتری پیسکۆڤ» وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە ھەنگاوەکەی ئەمریکا لە مەڕ دەرنەکردنی ڤیزە بۆ شاندەکەی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی «سێرگێئی لاڤرۆڤ»ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، بە کردەوەیەکی نەرێنی دەزانێ.

«دیمیتری پیسکۆڤ» ئاماژەی بەوەش دا کە لایەنی ئەمریکی وەک میوانداری نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە وڵاتانی دیکە جێبەجێ بکات.

ڕووسیا لە مانگی ئاپریلی ٢٠٢٣دا پۆستی سەرۆکایەتیی خولمەندی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی گرتە ئەستۆ و بەو پێیەش بڕیار بوو لاڤرۆڤ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە ٢٤-٢٥ی ئاپریلی ئەنجومەنی ئاسایشت دا بکات.