ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی زیرەکی دەستکردەوە بڕیاریدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i419916-ئەنجومەنی_ئاسایش_لەبارەی_زیرەکی_دەستکردەوە_بڕیاریدا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی فاکس نیوز، ئەنتۆنی گۆتێرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڕایگەیاند، زیرەکی دەستکرد مەترسییکی گەورەیە لەبەردەم ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا و داوایکرد وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنەکە زیرەکی دەستکرد لەژێر کۆنترۆڵدا بەکار بهێنن
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2023 10:04 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی زیرەکی دەستکردەوە بڕیاریدا

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی فاکس نیوز، ئەنتۆنی گۆتێرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڕایگەیاند، زیرەکی دەستکرد مەترسییکی گەورەیە لەبەردەم ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا و داوایکرد وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنەکە زیرەکی دەستکرد لەژێر کۆنترۆڵدا بەکار بهێنن

لەدرێژەی قسەکانیدا، گۆتێرێز باسی لەوەکرد، زیرەکی دەستکرد کاریگەری لەسەر سەرجەم لایەنەکانی ژیانی مرۆڤی سەردەم دەبێت و بەڕادەیەک دەتوانێت مرۆڤەکان بەرەو خراپە یان چاکە بەرێت. وتیشی، پێویستە ئەو پارەیەی لەوبوارەدا خەرج دەکرێت لەبواری چارەسەرکردنی هەژاری و نەخۆشی شێرپەنجە خەرج بکرێت.

گۆتێرێز ئەوەی خستەڕوو، پێویستە زیرەکی دەستکرد لەبواری باشدا بەکار بهێنرێت و نابێت بۆ ئەنجامدانی تاوان و کاری تیرۆریستی یاخود لەبەرژەوەندی دەوڵەتێک بەکار بهێنرێت چونکە دەبێتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە مرۆڤەکان و کاریگەری گوەرەی دەرونی بەجێ دەهێڵیت، چونکە دەتوانێت بە ئاسانی لەگەڵ تەکنەلۆجیای نوێ و چەکی ئەتۆمدا بەئاسانی کاربکات.