جۆ بایدن گەیشتە فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i422135-جۆ_بایدن_گەیشتە_فەلەستینی_داگیرکراو
لە درێژەی پاڵپشتییەکانی رۆژاوا لە رژیمی زایۆنیستی، جۆ بایدن-ی سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە فەلەستینی داگیرکراو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2023 11:27 Asia/Tehran
  • جۆ بایدن گەیشتە فەلەستینی داگیرکراو

لە درێژەی پاڵپشتییەکانی رۆژاوا لە رژیمی زایۆنیستی، جۆ بایدن-ی سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە فەلەستینی داگیرکراو.

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە میدیاییەکانی رژیمی زایۆنی لەوان رۆژنامەی "جێروزالم پۆست" ، جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەیشتە فەلەستینی داگیرکراو کە لەلایەن بێنیامین نەتانیاهو-ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی ئیسرائیل پێشوازی لێکرا.

سەفەری جۆ بایدن و بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراو لە کاتێکدا ئەنجامی گرت کە بڕیاربوو ناوبراو پاش دیدار لەگەڵ زایۆنییەکان، سەردانی ئۆردۆن بکاو بەشداری کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی بێ لەگەڵ سەرۆکانی میسر، ئۆردۆن، و دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بەڵام ئەو دانیشتنە لەبەر پێکرانی نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی هەڵوەشایەوە.

رژیمی زایۆنی شەوی ڕابردوو نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی کردە ئامانج کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان بووەهۆی شەهیدبوونی لانیکەم پێنج سەت کەس. چەند سەرچاوەیەک ژماری شەهیدانی ئەو تاوانە زیاتر لە هەزار کەس رادەگەیێنن.