یەکێتی ئەورووپا دەستی هەیە لە ژینۆسایدی غەززە لە لایەن ڕژ‌ێمی زایۆنیەوه
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i422802-یەکێتی_ئەورووپا_دەستی_هەیە_لە_ژینۆسایدی_غەززە_لە_لایەن_ڕژ_ێمی_زایۆنیەوه
نوێنەری ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا وتی: ئەورووپایش دەستی هەیە لە ژینۆسایدەکەی ڕژ‌ێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2023 07:30 Asia/Tehran

نوێنەری ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا وتی: ئەورووپایش دەستی هەیە لە ژینۆسایدەکەی ڕژ‌ێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە.

«کلێر دالی» نوێنەری ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا لە وتاردانێکدا دەستی دایە وەبەر ڕەخنەدانی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لەبەر ئەوەی کە داوای دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززەی نەکردووە. 

نوێنەری ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا  پۆستێکی لە پەیجی ئیکسی «اورزولا فون در لاین» ی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپاوە بڵاو کرەوە و نووسی: ئیسراییل زیاتر لە یەک مانگە غەززە کاول دەکات و خوێنی منداڵان هەموو شەقام و کووچە و کۆڵانەکانی غەززەی سوور کردووە.نوێنەری ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا وتیشی: ئەم دڕندەکارییانە بە کەرەستەی جەنگی و پشتیوانیی ئەورووپا و ئەمریکا ڕووی داوە و" ڤۆن دێر لاین" ئیستایش هەر ناتوانێ یەک وشە بڵێ: ئاگربڕ.

"کلێر دالی" بە وەبەر ڕەخنەدانی ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسراییل، ڕوو لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا وتی: هەر دە خولەک منداڵێکی فەلەستینی دەکوژرێ. ئێوە تەنانەت ئەوەندە دەسەڵاتتان نییە کە بڵێن ئەم شەڕە راگرن. ئێوە تەنانەت ناوێرن خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ ببن.