داخوازیی یونیسێف بۆ ڕاگرتنی خێرای دڕندەکاری و ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i422807-داخوازیی_یونیسێف_بۆ_ڕاگرتنی_خێرای_دڕندەکاری_و_ھێرشەکانی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_غەززە
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) خوازیاری ڕاگرتنی خێرای تاوانکاری و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و دامەزرانی ئاگربەستی دەستبەجێ لەم کەرتەدا بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2023 11:40 Asia/Tehran

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) خوازیاری ڕاگرتنی خێرای تاوانکاری و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و دامەزرانی ئاگربەستی دەستبەجێ لەم کەرتەدا بوو.

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)ڕایگەیاند کە خوازیاری ڕاگرتنی خێرای تاوانکاری و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەو دامەزراندنی ئاگربەستی دەستبەجێ لەم کەرتەدایە بە هۆکاری مرۆڤی و واش ھەڵدەگرێت کە منداڵان و نەخۆشخانەکان بپارێزرێت.

ئەم داخوازییەی (یونیسێف) لە کاتێکدا ھاتە ئاراوە کە کارەبای نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە کەرتی غەززە بە تەواوی پچڕاوەو لە ئەنجامدا ژمارەیەک بریندار گیانیان لەدەست دا.

هەروەها ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ڕایگەیاندووە کە پەیوەندیی ڕێکخراوەکە لەگەڵ هێزەکانی لە نەخۆشخانەی ئەلشیفای کەرتی غەززە پچڕاوە.