پێویستیی دادگەیی کرانی ڕژێمی زایۆنی لە دادگەی کەتنیی نێودەوڵەتیدا
سەرۆک کۆمارانی تورکیا و جەزایر جەختیان کرد لەسەر پێویستیی دادگەیی کرانی ڕژێمی زایۆنی لە دادگە نێودەوڵەتییەکاندا لەبەر جەنایەتە جەنگییەکانی لە غەززە.
«رجب طیب اردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ سێشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ هاوشانی جەزایریی خۆی لە ئەلجەزیرە، ڕایگەیاند: دامەزراندنی ئاگربڕ لە غەززە و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەم ناوچەیە لە ئەولەوییەتدان و پەلامارەکانی ئیسراییل کە بووە بە سزادانی بەکۆمەڵ و جەنایەتی جەنگی، بە هیچ لەونێ پاساو نادرێنەوە. وەبەر پەلاماردانی نەخۆشانەکان، مزگەوتەکان، کڵێسەکان و خوێندنگەکان کە لە هەرحاڵدا دەبێ پارێزراو بن، و کۆچاندنی بەزۆرەملیی خەڵک، بێویژدانی و بەربەڕییەتە.
ناوبراو وتیشی: بە بێ چارەسەرکرانی دادگەرانە و سیاسیی مەسەلەی فەلەستین، دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی و ئارامییەکی پاوەجێ لە ناوچەکە گونجاو نابێ. لە لایەکی دیکەوە، «عبدالمجید تبون» سەرۆک کۆماری جەزایریش لەم بارەوە وتی: بۆ یەکەم جار لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا، ئەنجامدەرانی ئەم جەنایەتانە (جەنایەتی جەنگیی داگیرکەرانی زایۆنی) دادگەیی دەکرێن.