داخوازی سەرانی بریکس بۆ دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423098-داخوازی_سەرانی_بریکس_بۆ_دامەزرانی_ئاگربڕی_خێرا_لە_غەززە
سەرانی وڵاتانی ئەندامی گرووپی بریکس ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەیاندا، خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2023 07:00 Asia/Tehran

سەرانی وڵاتانی ئەندامی گرووپی بریکس ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەیاندا، خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە بوون.

لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی گرووپی بریکس هاتووە: ئێمە خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرای مرۆڤدۆستانە، بەهێز و پاوەجێین کە ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕ و دوژمنایەتی و دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش لە کەرتی غەززە بە پێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان. سەرانی وڵاتانی گرووپی بریکس لەم بەیاننامەیەدا خوازیاری ئەنجامدرانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفاف بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بوون سەبارەت بەو جەنایەتە جەنگییانەی لە کەرتی غەززە کراوە و پێیان داگرت: ڕەوشی نالەباری مرۆیی بەتایبەت لە کەرتی غەززە و هەروەها ناوچە فەلەستینییە داگیرکراوەکان جێی نیگەرانییە.

سەرانی وڵاتانی گرووپی بریکس لە کۆتاییدا بە ئیدانەکردنی هەرچەشنە کۆچاندنی بەزۆرەملیی تاکەکەسی و یان بەکۆمەڵی فەلەستینییەکان لە خاکی خۆیان چ بۆ نێو غەززە یان بۆ وڵاتانی دراوسێ، جەختیان کرد کە چارەسەرکرانی دادگەرانە و هەمیشەیی کێشە و شەڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی و فەلەستین، تەنیا لە ڕێگای دیپلۆماسیانە و ئاشتیانەوە گونجاو دەبێ.