نیگەرانیی ئەمریکا لە دەسڕاگەیشتنی پەیامنێران بە غەززە دوابەدوای دامەزرانی ئاگربڕ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423106-نیگەرانیی_ئەمریکا_لە_دەسڕاگەیشتنی_پەیامنێران_بە_غەززە_دوابەدوای_دامەزرانی_ئاگربڕ
واشینگتۆن نیگەرانە لە دواهاتە نەخوارزاوەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەوان دەسڕاگەیشتنی زیاتری پەیامنێران بە غەززە و ڕوماڵ کرانی ڕەوشی نالەباری ئەم ناوچەیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2023 09:00 Asia/Tehran

واشینگتۆن نیگەرانە لە دواهاتە نەخوارزاوەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەوان دەسڕاگەیشتنی زیاتری پەیامنێران بە غەززە و ڕوماڵ کرانی ڕەوشی نالەباری ئەم ناوچەیە.

واشینگتۆن نیگەرانە ئەم ئاگربڕە هەلی ئەوە بۆ پەیامنێران بڕەخسێنێ کە هاسانتر خۆیان بگەیەننە غەززە و زیاتر ڕووماڵی کاولکارییەکانی ئیسراییل لەم ناوچەیە بکەن و سەرنجی بیر و ڕای گشتیی جیهان بەرەو لای جەنایەتەکانی ئیسراییل ڕابکێشن. واشینگتۆن سەبارەت بە کۆتایی هاتنی کاری تێلاڤیڤ لە غەززە بە پارێزەوە دەجوڵێتەوە. ڕاگەیەندرانی فەرمیی ڕێککەوتنی ئاگربڕ ئەوکاتەی دەبێ کە وەڵامی تێلاڤیڤ بە شێوەی فەرمی بگاتە قەتەر. دەسپێبوونی جێبەجێ کرانی ئاگربڕیش ٢٤ کاتژمێر پاش راگەیەندرانی فەرمیی ڕێککەوتنەکە دەبێ. هەر لەم ئاراستەیەدا، حەماس ڕایگەیاندووە بڕگەکانی ئەم ئاگربڕە بە پێی ڕووانگەی خۆڕاگریی پێکهاتووە و پەنجا ژن و منداڵی ئیسراییلی لە دەستی حەماس و سەد و پەنجا ژن و منداڵی دیکەی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی چوار ڕۆژدا ئازاد دەکرێن.