هێزی ئیسراییلی خەڵک بە ئەنقەست و بۆ ڕابواردن دەکوژن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423337-هێزی_ئیسراییلی_خەڵک_بە_ئەنقەست_و_بۆ_ڕابواردن_دەکوژن
سەرۆکی ناوەندی پزشکانی بێسنوور وتی: هێزی ئیسراییلی زۆر بە هاسانی خەریکی کوشتنی خەڵکن لە منداڵ و تازەلاو بگرە تا هەموو ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکان و ئەو کارەش بە ئەنقەست و بۆ رابواردن دەکەن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2023 12:30 Asia/Tehran

سەرۆکی ناوەندی پزشکانی بێسنوور وتی: هێزی ئیسراییلی زۆر بە هاسانی خەریکی کوشتنی خەڵکن لە منداڵ و تازەلاو بگرە تا هەموو ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکان و ئەو کارەش بە ئەنقەست و بۆ رابواردن دەکەن.

"کریستۆس کریستۆ" کە سەردانی فەلەستینی داگیرکراوی کردووە، ڕەوشی کەرتی غەززەی بە گەلێک دڵتەزێن و بەدوور لە مرۆڤایەتی باس کردووە.

"کریستۆس کریستۆ" وتی: خەڵکێکمان بینی کە هەوڵ دەدەن لەو بۆردومانە پێشبینی نەکراوانە هەڵبێن و جێگایەکی ئەمن ببیننەوە، بەڵام هیچ جێگایەکی ئەمن بەدی ناکرێ! و ئێستا زیاتر لە یەک ملوێن و حەوتسەد هەزار کەس ئاوارە بوونە و لە بشێوترین و تۆقێنەرترین ڕەوشدان.  ڕەوشێک کە هەر باس کردنیشی گونجاو نییە و بەڕاستی بەدوور لە مرۆڤایەتییە. ڕەوشی غەززە کارەساتبارە و لەوەی کە بە قەیرانی مرۆیی ناوی دەبەین واوەتر چووە و بووە بە کارەساتی مرۆیی.

کریستۆ وتیشی: بێتوو ئەو پەلامارە خوێناوییانە دەست پێ ببنەوە، ئەم ڕەوشە خراپتریش دەبێ. خەڵکی غەززەیش ئێستا پێویستیان بە ئاگربڕی پاوەجێ و هەمیشەییە و ئەوە تەنیا ڕێگایەکە کە دەکرێ کۆتایی بێنین بە قەڵاچۆ کرانی خەڵک ، بە بێ هەڵاواردن و ڕێگا بدەین بەوەی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بگاتە دەستی ئەوانەی کە بەڕاستی پێویستیان پێیەتی.