جی پی مۆرگان: ئەمریکیەکان ئێترهیچ پاشەکەوتیکیان نیە
کاربەدەستێکی بانکی جی پی مۆرگانی ئەمریکا لە یادداشتێکدا هۆشداریدا کە زۆربەی خەڵکی ئەم وڵاتە بە هۆی قەیرانی خەرجەکانی ژیان وگۆزەران وبەردەوامکرانی هەڵاوسان ، هەمووپاشەکەوتەکانی خۆیان کەلەدرێژایی گشتداگیربوونی کۆڕۆنا کۆکرابووەوە، خەرج کردووە
"مارکۆکۆلانوویچ" ستراتژیستی پلەبەرزی کۆگا لەبانکی جی پی مۆرگانی ئەمریکا لە یادداشتێکدا هۆشداری دا کەزۆربەی خەڵکی ئەم وڵاتە بە هۆی قەیرانی خەرج وبەرجی ژیان وبەردەوامکرانی هەڵاوسان، هەموو پاشەکەوتەکانی خۆیان کەلە درێژایی گشتداگیربوونی کۆڕۆنا کۆکرابووەوە ، خەرج کردووە.بەقسەی ئەم کاربەدەستە بانکیە، داراییە نەختینەکان دوای هەڵاوسان وەکوو دانانی پارە بۆ هەموو بەکارهێنەران لە ئەمریکا هەتا نێوەکانی ساڵی ٢٠٢٤ دەگاتە ژێر ئاستی ساڵی ٢٠١٩
.ناوبراو ئاماژەی دایە بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی قەرزەدواکەوتووەکانی ئیعتباری وقەرزەکانی ترۆمبیل وژمارەیەکی زۆر دۆسیەی هەڵشکان ومایەپۆچ بوون ، وتی: ئەگەری هەیە تەنیا یەک لەسەت لە بەکارهێنەرانی هەڵکەوتە لە بواری داهات، دۆخی باشتریان لە چاو بەرلە گشتداگیربوونی کۆڕۆنا ببێت.