گۆتێرێش داوای دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززەی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423758-گۆتێرێش_داوای_دامەزرانی_ئاگربڕ_لە_غەززەی_کرد
بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لەو ڕادە زۆرەی کاولکاری و لەو هەژمارە بانەی قوربانیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە تەواو پەشۆکاوە و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا بووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2023 05:00 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لەو ڕادە زۆرەی کاولکاری و لەو هەژمارە بانەی قوربانیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە تەواو پەشۆکاوە و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا بووە.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش گەورە و بەربڵاوبوونی هێرشە سەربازییەکانی ئیسراییل بۆ سەر حەماس و زۆر و لە رادەبەدەربوونی ژماری قوربانیان و کاول بوونی تەواوی غەززەی بە کارەساتێک ناوبرد کە پێشتر لەو وێنەی نەبووە و تەحەمول کردنیشی هەر گەنجاو نییە. گۆتێریش وتیشی: ئەم مەسەلە کە ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارە ئاسمانیەکانیدا کەسانی پارێزراو لەوان ڕۆژنامەوانان، ستافی دەرمان و فەرمانبەرانی گرووپەکانی فریاگوزاری و یارمەتیدەر و هەرەها ژێرخانە مەدەنییەکان لەوان نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی کوتاوە، جێی سەرسووڕمانە. گۆتێرێش هەروەها وتی: ئیسراییل بەردەوام بووە لە ڕۆنانی نایاسایی شارۆچکەکانی لە فەلەستینی داگیرکراودا لە سێپتەمبەرەوە هەتا دێسەمبەر. کاربەدەستانی ئیسراییل لانیکەم ١٥٠٠ موڵەتی بیناسازیی لە ناوچە فەلەستینییەکانیان دەرکردووە. 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا دیسان خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕێکی مرۆڤدۆستانە لە غەززە بووە.