ئەنجومەنی ئاسایش خەرێکی بڕیارنامەی نوێیە بۆ ناردنی یارمەتی بۆ غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423778-ئەنجومەنی_ئاسایش_خەرێکی_بڕیارنامەی_نوێیە_بۆ_ناردنی_یارمەتی_بۆ_غەززە
ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەریی هەیە ئەمڕؤ دوشەممە دەنگ بداتە پیشنێارێک کەن لەئیسرائیل بیهەوێ ئیزنی ناردنی یارمەتی بۆ کەرتی غەززە لە ڕێگەی زەوی
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2023 09:44 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایش خەرێکی بڕیارنامەی نوێیە بۆ ناردنی یارمەتی بۆ غەززە

ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەریی هەیە ئەمڕؤ دوشەممە دەنگ بداتە پیشنێارێک کەن لەئیسرائیل بیهەوێ ئیزنی ناردنی یارمەتی بۆ کەرتی غەززە لە ڕێگەی زەوی

 دەریا وئاسمانەوە بدات وڕێکخراوی نەتەوەکان میکانیزمێک بۆ چاودێری بەسەر ناردنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بدات. دیپلۆماتەکان وتیان کە چارەنووسیی ڕەشنووسیی بڕیارنامە بەستراوەتەوە بە وتووێژە کۆتاییەکانی نێوان ئەمریکا کە مافی ڤێتۆ، لەئەنجومەنی ئاسایشی هەیەوئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە دەقی ڕەشنووسەکەی ئامادەکردووە.کاربەدەستێکیب ئەمریکیی کە نەیویست ناوی ئاشکرابێت وتی: ئێمە بەشێوەی سازەندە وڕوون وشەفاف لەهەموو مەسدەلەکە بەشداریمان بوو هەتا لەسەر ووشەگەلێک کە پیداگری لەسەر دەکرێت، ڕێککەوتن بکەین وتیشی: ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی جوان ئەزانێ کە چ شتێک دەتوانێ تەئید بکرێت وچ شتێک ناتوانی تەئید بکرێت وئەگەربێهەوێ ئەم کارەئەنجام بدات لەئەستۆی خۆیەتی . مەبەستی ئەم ڕەشنووسەی بڕیارنامە دامەزرانی میکانێزمی چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەکانە لەغەززە بۆ یارمەتی گەیاندن وناردنی یارمەتی لەڕێگەی زەوینی ، یادەریاییە لەلایەن وڵاتانی بی لایەنی تێکەڵچوو. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وڕژێمی زایۆنی ،ئاگاداردەکاتەوە کە ئەم یارمەتیانە چلۆن دەنیردرێت.