کانونی یه‌که‌م 20, 2023 11:20 Asia/Tehran

باڵوێزو نوێنەریی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ڕەخنە لە سکرتاریای ئەو ڕێکخراوە پێداگری کرد کە بەرپرسیاری دۆخی هەنووکەی بەرجام ئەمریکاو ئوروپان.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵس وکەوتی ناپیشەیی و ڕامیارکارانەی سکرتاریای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکا، لەهەمبەر بڕیارنامەکەی بیستو دوو سی و یەک دا پێداگری کرد کە بەرپرسیاریەتی هەلومەرجی هەنووکە، بەشێوەی ڕاستەوخۆو بەتەواوی لەئەستۆی ئەمریکادایەو یەکیەتی ئوروپا لەبەر بەڕیوەنەبردنی وێنەگەلی جۆربەجۆری بەڵێنە بەرجامیەکانی و هاوکات پێشیلی بەردەوام و سیستماتیکی بەڵێنە مافیاسایە ڕاشکاوەکانی بەپێی بڕیارنامەکەی بیست و دوو سی و یەکە.

ئیرەوانی ڕایگەیاند کە بەربەستەکەی وتووێژەکانی ڤیەن هەرتەنیا بەهۆی نەبوونی بڕیاری سیاسی ئەمریکاو یەکیەتی ئوروپاوەیە کە ئەویش سەرچاوەگرتوە لە تێبینیە نێوخۆیەکانیانە.

باڵوێزو نوێنەریی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، هاوکات وتیشی کە هەڕەشەی سەرەکی و کۆنینەی ئاشتی و سەقامی ناوچەکە بۆهەموولایەک ناسراوەو هەوڵ لەپێناو شاردنەوەی لەرێگەی زانیاری ناڕاستەوە ناوزڕاندن یان تۆمەتی بێ بنەما لە کەسانی دیکە بێ بنەماو پڕوپووچە.

سەرپەیڤ