وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئاگربڕی خێرا باشترین ڕێگایە بۆ یارمەتیدانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423894-وتەبێژی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_ئاگربڕی_خێرا_باشترین_ڕێگایە_بۆ_یارمەتیدانی_غەززە
وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی خۆی چڕ کردۆتە سەر گەیاندنی زیاترین یارمەتی بە غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2023 06:00 Asia/Tehran

وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی خۆی چڕ کردۆتە سەر گەیاندنی زیاترین یارمەتی بە غەززە.

ستێفان دووجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی پێنجشەممە هاوکات لەگەڵ بڕ و بیانووهێنانەوەکانی ئەمریکا بۆ دەنگدانە پێشنووسی بڕیارنامەی دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە و کۆتایی هاتنی پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە، پێی داگرت: باشترین ڕێگا بۆ گەیاندنی بەردەوامی هاوکاری  و یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە غەززە دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرایە.

دوجاریک ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە لە دۆخێکی زۆر پڕمەترسیدا کار دەکەین. زیاتر لە ١٣٥ فەرمانبەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززەدا کوژراون. ئێستاکە دام و دەزگاکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیان ناگاتە ئەو لۆرییانەی کە باری یارمەتیی مرۆڤدۆستانەیان پێیە بۆ غەززە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیشی داگرت: "دۆخی ئێستای غەززە ئاڵۆزکاوە و ئێمە هەوڵ دەدەین یارمەتیی بگەیەنینە ئەو ناوچانەی کە شەڕیان تێدا بەردەوامە، بەڵام بۆ گەیاندنی هاوکاریی زیاتر پێویستە شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگیردرێن".