خرانەخوارەوەی ٤٩خۆفڕی ئۆکراینی لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424009-خرانەخوارەوەی_٤٩خۆفڕی_ئۆکراینی_لەماوەی_٢٤_کاتژومێری_ڕابردوو
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە چوار فڕۆکەی جەنگی و چلونۆ خۆفڕی ئۆکراینیایی لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوودا، خراونە خوارەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2023 09:00 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە چوار فڕۆکەی جەنگی و چلونۆ خۆفڕی ئۆکراینیایی لەماوەی ٢٤ کاتژومێری ڕابردوودا، خراونە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە سێ فڕۆکەی شەرکەری "سۆخۆبیست و حەوت"و بۆمبهاوێژێکی تەکتیکی سۆخۆ بیستوچواری ئۆکڕاینیای لە دەڤەرەکانی زاپۆریژیاو دنیپرۆ پترۆفسک"ی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە خستۆتە خوارەوە.

ئەو وەزارەتخانە لە ڕاگەیاندراوەکەی دا دەڵێ کە ئەرتەشی ڕوسیا لەماوەی بیستوچوار کاتژومێری ڕابردوو سێ مووشەکی هارم و هیمارس و هاژەکێکی دژی بەلەمی نیپتۆن و پێوشوێ گرتوەو هاوکات چوار فڕۆکەی جەنگی و چلوو نۆ خۆفڕی ئۆکراینیایان پێکاوەوخستۆتە خوارەوە.

"هەواڵدەری تاس"یش لە زمان وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لەدەسپێکی ئەو شەڕەوە زۆرتر لە دە هەزار خۆفڕی ئۆکراینیان لێک بلاو کردوە.

لەلایەکی دیکەوە ژۆڕناڵی بریتانی دەیلی ئێکسپرێس لەم دوایانەداو لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند کە هێزەکانی روسیا لە دەوری شارەکانی باخمووت و ئاودیووکا" بەشێوەیەکی بەربڵاو بەرەو پێش چوون.