وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: ٣٢ خۆفڕی ئەرتەشی ئۆکراینیامان لەنێو بردوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424125-وەزارەتی_بەرگری_ڕوسیا_٣٢_خۆفڕی_ئەرتەشی_ئۆکراینیامان_لەنێو_بردوە
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە پەلاماری خۆفڕانەی قورسی ئەرتەشی ئۆکراینیای بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە بەرپەرچ داوەتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2023 07:00 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە پەلاماری خۆفڕانەی قورسی ئەرتەشی ئۆکراینیای بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە بەرپەرچ داوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە، سی و دوو خۆفڕی هێرشبەری ئۆکراینیای لەئاسمانی دەڤەرەکانی بریانسک و ئۆریوول و کۆرسک و دەوروبەری مۆسکۆ پێوشوێن گرتوەو لێکی بڵاو کردوون.

نوسینگەی نوێنەرایەتی کۆماری گەلی دۆنێتسک لە ناوەندی هاوبەشی کۆنتڕۆڵ و هاودەنگی پرس و بابەتەکانی پەیوەنددار بە دڕندەکاریە جەنگیەکانی ئۆکراینیاش بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە ئۆکراینیا لەماوەی ڕۆژی ڕابردوو هەشتاو یەک جار، ناوچە جۆربەجۆرەکانی کۆماری گۆلی دۆنێتسکی تۆپباران کردوە.

بەپیی ئەو راگەیاندراوە لەئاکامی ئەو پەلامارە بەردەوامانەشدا، لانیکەم سڤیلێک کوژراوەو سڤیلێکی دیکەش بریندار بوە.