هۆڵەندا: ٢٥ پاژ لە بەڵگەی دڕندەکاریەکانی ئیسڕائیل لە غەزە دەخەینە بەردەست
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424705-هۆڵەندا_٢٥_پاژ_لە_بەڵگەی_دڕندەکاریەکانی_ئیسڕائیل_لە_غەزە_دەخەینە_بەردەست
کومیتەی پارێزەرە نێودەوڵەتیەکانی هۆڵەندا ڕایانگەیاند کە پرۆسەی دادڤانی پەیوەنددار بە دادگایی کردنی ڕژیمی زایۆنیستی بریتی لە چەندین قۆناغ بۆ خستنە بەردەستی بیست و پێنج پاژ لە بەڵگەو دایکیۆمێنتی پەیوەنددار بە ڕوداوەکانی غەزەیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2024 06:00 Asia/Tehran

کومیتەی پارێزەرە نێودەوڵەتیەکانی هۆڵەندا ڕایانگەیاند کە پرۆسەی دادڤانی پەیوەنددار بە دادگایی کردنی ڕژیمی زایۆنیستی بریتی لە چەندین قۆناغ بۆ خستنە بەردەستی بیست و پێنج پاژ لە بەڵگەو دایکیۆمێنتی پەیوەنددار بە ڕوداوەکانی غەزەیە.

کومیتەی پارێزەرە نێودەوڵەتیەکانی هۆڵەندا ڕایانگەیاند کە نوێنەرانی ئەو کومیتە لەگەڵ دوو نوسینگەی دادگەی سزا نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە دۆسیەی فەلەستین ڕاوێژیان کردوەو ئەو کومیتە لەهەوڵ دایە کە سەرجەم وێنەکانی پێشیلی شەرەف و شکۆی خەڵکی فەلەستین پێوشوێن بگرێ.

ئەو کومیتە هەروەها پێداگریشی کرد کە پرۆسەی دادڤانی پەیوەنددار بە دادگایی کردنی ڕژیمی زایۆنیستی بریتی لە چەندین قۆناغ بۆ خستنەبەردەستی بیست و پێنج پاژی بەڵگەو دایکیۆمێنتی پەیوەنددار بە ڕوداوەکانی غەزەودڕندەکاریەکانی زایۆنیستەکانە.

کومیتەی پارێزەرە نێودەوڵەتیەکانی هۆڵەندا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بە سەختی هەوڵی داوە کە ئەو کارانەی کە لەئاستی دوو بواری دادڤانی لە لاهە بەڕێوە دەچی بلکێنێتە یەکتر وتیشی ئێمە هەنوکە سەبارەت بە بوونی دەزگایەکی دادڤانی سەربەخۆ بۆ پاڵپستی لە خەڵکی فەلەستین سەرەڕای زەخت و گوشاری ڕامیاری لەسەر ئەو دادگایە قسە دەکەین چونکە تاکوو ئێستا هیچ کات جیهان پەلامرێکی جەنگی ئەو جۆرە چڕو پڕو سیستماتیکی بۆ لەنێوبردنی بژیوی خەڵکی سڤیل بەخۆیەوە نەدیوە هەربۆیە ئەو ڕژیمە داگیرکەرە وەک لایەنێکی تۆمەتبار لەو دادگایەدا ئامادە بێ کە ئەوەش تاکوو ئێستا بەڕیوە نەچوە.