مۆسکۆ: پەلامارەکانی ئەمریکا، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i424979-مۆسکۆ_پەلامارەکانی_ئەمریکا_ئاشتی_لە_ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاست_دەخاتە_مەترسییەوە
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: واشینگتۆن بە پەلامارە نایاساییەکانی بۆ سەر عێراق، سوریا و یەمەن بڵێسە دەدات بە ئاگری شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 07, 2024 05:00 Asia/Tehran

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: واشینگتۆن بە پەلامارە نایاساییەکانی بۆ سەر عێراق، سوریا و یەمەن بڵێسە دەدات بە ئاگری شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

واسیلی نێبێنزیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا وتی: ئەم بۆردومانە دیسان شوناسی پەلاماردەرانەی سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  بێڕێزیی تۆکمە و تەواوی واشینگتۆن بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی دەرخست.

نێبێنزیا وتی: ئەمریکا بە پەلامارەکانی کە مەترسییەکی راستەوخۆیە لە سەر ئاشتی و پاوەجێی و دەوری تەوەرەیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لاواز دەکات، بە لەونێ بەنزین دەپژێنێ بە ئاگردا.

نوێنەری ڕووسیا وتیشی: ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم هەڵمەتانە هەواهەنگکراون، بەڵام چالاکییەکانی ئەمریکا پیشاندەری بنپێکردنی سەروەریی عێراقە و  بانگەشەکانی واشینگتۆن سەبارەت بە پێشتر ئاگادارکردنەوەی بەغدا درۆیە و بەنیازی بەلاڕێدا بردنی ڕاستییەکانە.

ناوبراو وتیشی: ئامانجی ئەمریکا لەم کردەوانەی لە پلەی یەکەمدا پێشگری بە شەڕی هێزی سوریایی دژ بە داعش و هاوپەیمانەکانی و دوای ئەوەش پەرەپێدانی بازنەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.