خۆپیشاندان لە کەنەدا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425326-خۆپیشاندان_لە_کەنەدا_بۆ_پشتیوانی_لە_فەلەستین
هەزاران کەس لە شاری کەلگەریی کەنەدا ڕژانە سەر شەقامەکان و ژینۆسایدی ئیسراییل لە غەززەیان شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 21, 2024 06:30 Asia/Tehran

هەزاران کەس لە شاری کەلگەریی کەنەدا ڕژانە سەر شەقامەکان و ژینۆسایدی ئیسراییل لە غەززەیان شەرمەزار کرد.

هەروەها خۆپیشاندەران داوای بایکۆت کران و بەتایبەت بایکۆتی چەکەمەنیی دژی ڕژێمی زایۆنی دەکەن.

لەگەڵ تەشەنەی پەلاماری سەر لەنوێی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە و زیادبوونی ژمارەی کوژراوان لە دوای حەوتی ئۆکتۆبەرەوە بە نزیکەی 30 هەزار کەس، ناڕەزایەتیی دەربڕینی لایەنگرانی فەلەستین لە کەنەدا زیاتر بووە. لەم خۆپیشاندانە سەرانسەرییەددا ناڕازییان جاستین ترۆدۆی سەرۆک وەزیرانیان لەبەر بەکردەوە نەجوڵانەەی بەرامبەر بەو ژینۆایدە دایە بەر ڕەخنەوە.

هەروەها کۆمەڵێک لە خەڵکی هۆڵەندایش بە کۆبوونەوە لە بەردەم دادگەی نێودەوڵەتیی داد لە لاهە، ژینۆسایدکرانی خەڵکی غەززەیان شەرمەزار کرد و خوازیاری کۆتایی هاتنی دەستدرێژیکرانە سەر غەززە بوون. بەشداربووان ئاڵای فەلەستینیان بە دەستەوە گرتبوو و دروشمی "فەلەستین ئازاد کەن"ـیان وتەوە ". خەڵکی وڵاتانی دیکەش لەوانە ئەڵمان، سکۆتلەند و فەرەنسا، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد بۆ شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە."