وشداریی یاسادانەرێکی ئەمریکی بە دەسوەردانی واشنگتۆن لە هەرچەشنە کردەیەکی شیمانەیی بەدژ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426588-وشداریی_یاسادانەرێکی_ئەمریکی_بە_دەسوەردانی_واشنگتۆن_لە_هەرچەشنە_کردەیەکی_شیمانەیی_بەدژ_ئێران
سەرۆکی لیژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وشداریی دا لەمەڕ شوێنهاتەکانی دەسوەردانی واشنگتۆن لە هەرچەشنە کردەیەکی شیمانەیی سەربازیی بەدژ ئێران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 16, 2024 09:50 Asia/Tehran

سەرۆکی لیژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وشداریی دا لەمەڕ شوێنهاتەکانی دەسوەردانی واشنگتۆن لە هەرچەشنە کردەیەکی شیمانەیی سەربازیی بەدژ ئێران.

"مایک تێرنێر" ی سەرۆکی کۆماریخوازی لێژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئەیالەتی "ئۆهایۆ" دانی بەوەدانا کە، بێتوو دەوڵەتی ئەمریکا نەتوانێ درک بەو مەسەلە بکا کە بەرەوڕووی "تێکهەڵچوون و گرژییەکی ڕوولەزیادبوونە"، تێوەگلاوی شەڕێکی بەرفراوانتر دەبێ کە دەربازبوون لێی ئەستەم دەبێ.

مایک تێرنێر هەروەها پێی داگرت، واشنگتۆن دەبێ لە دۆخی ئێستادا خۆببوێرێ لەهەر چەشنە خۆوەردان لە کردەی شیمانەیی سەربازیی بەدژ ئێران.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا لەهەمان کاتدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە "ئەمریکا دەبێ هێڵە سورەکانی بۆ ئێران دیاری بکات کە بەهۆیانەوە دەیەوێ بەرگریی لە رژێمی ئیسرائیل بکات"، وتی: شکست هێنانی ئەمریکا لەوبارەوە، هاوڕێ لەگەڵ شوێنهاتگەلێکە کە بارودۆخەکە مەترسیدارتر دەکا.