داخوازی خوێندکارانی زانکۆی ئاکسفۆرد سەبارەت بە فێرکاریی لۆنگ دیستەنس بۆ خوێندکارانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427299-داخوازی_خوێندکارانی_زانکۆی_ئاکسفۆرد_سەبارەت_بە_فێرکاریی_لۆنگ_دیستەنس_بۆ_خوێندکارانی_غەززە
نزیکەی ٥٠٠ خوێندکار و توێژەی زانکۆی ئاکسفۆردی ئینگلیز خوازیاری ئەوە بوون کە وانەکانی ئەم زانکۆیە لە ڕێگای دوورەوە بخرێتە بەردەستی خوێندکارانی کەرتی غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 14, 2024 14:03 Asia/Tehran
  • داخوازی خوێندکارانی زانکۆی ئاکسفۆرد سەبارەت بە فێرکاریی لۆنگ دیستەنس بۆ خوێندکارانی غەززە

نزیکەی ٥٠٠ خوێندکار و توێژەی زانکۆی ئاکسفۆردی ئینگلیز خوازیاری ئەوە بوون کە وانەکانی ئەم زانکۆیە لە ڕێگای دوورەوە بخرێتە بەردەستی خوێندکارانی کەرتی غەززە.

ئەوان لە نامەیەکەدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی زانکۆی ئاکسفۆرد ، خوازیاری پاڵپشتی کرانی سیستەمی خوێندنی غەززە و پچڕانی پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکانی پشتیوانی ڕژێمی زایۆنی و ناوەند و ڕێکخراوەکانی سەر بەم ڕژێمە بوون، لەگەڵ کرانەوەی پەنێلەکانی وانە و خوێندن و سەرچاوە ئۆنلاینەکانی زانکۆ بۆ خوێندکاران، توێژەران و مامۆستایانی زانکۆکانی غەززە.

یەکێک لە توێژەرانی زانکۆی ئاکسفۆرد پێیداگرت لە سەر پێویستیی بایکۆت کرانی رژیمی زایۆنی و وتیشی: تا ئەو کاتەی ژینۆساید لە غەززە بەردەامە، ئەم بایکۆتەش دەبێ هەر بەردەوام بێ. ناوبراو راشتیگەیاند: ئێمە مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی ئاکسفۆرد هەوڵ دەدەین ئەوەی کە خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکانی غەززە و خەڵکی ئەم کەرتە پێویستیان پێتەتی دابینی بکەین.

زانکۆکانی ئەمریکا، کەنەدا، بریتانیام، فەرەنسا و هیندستان لە ئاپریلی رابردووە ، خۆپیشاندانیان تێدا بەڕێوەچووە  و خۆپیشاندەرانیش شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززەیان شەرمەزار کردووە و داوایان لە بەڕێوەبەرانی زانکۆکان کردووە هاوکاری و پێوەندی زانکۆییان لەگەڵ زانکۆکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاگرن.