سەرۆک کۆماری سربستان: ڕۆژاوا خەریکی خۆسازکردنە بۆ شەڕی دژ بە ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429681-سەرۆک_کۆماری_سربستان_ڕۆژاوا_خەریکی_خۆسازکردنە_بۆ_شەڕی_دژ_بە_ڕووسیا
سەرۆک کۆماری سربستان ڕایگەیاند کە وڵاتانی رۆژاوایی خەریکی خۆتەیارکردنن بۆ شەڕ و پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 23, 2024 07:53 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری سربستان ڕایگەیاند کە وڵاتانی رۆژاوایی خەریکی خۆتەیارکردنن بۆ شەڕ و پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا.

"ئەلکساندر ڤۆوچیچ"ی سەرۆک کۆماری سربستان ڕایگەیاند کە رۆژاوا خێرا خەریکی خۆتەیارکردنە بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا.

سەرۆک کۆماری سربستان لەوبارەوە وتی: چەند وڵاتێکی رۆژاوایی، پێشنیاری دابەشکردنی خاکی ڕووسیاو سەرچاوەکانیان خستووەتەڕوو. پرسیاری من لێرەدا ئەوەیە کە ئاخۆ کەس بۆ ئەو مەبەستە ئامادەیە کە من زوو وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم کە "نا" هیچ کەس ئامادە نیە".

بەقسەی سەرۆک کۆماری سربستان، "ئەوان واتە رۆژاواییەکان پێیان خۆشە لەڕێی دورەوەو کەسێکی دیکە لە جێگایان شەڕ بکات، بەڵام لەئێستادا ئامادە نین".