چین: بەبڕشتانە لە خەڵکی فەلەستین بۆ هاتنەدی مافی ڕەوای خویان داکۆکی دەکەین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ چواڕشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی پیکەن داکۆکی لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان پێداگری کرد : ئێمە بە بڕشتانە لە خەڵکی فەلەستین بۆ هاتنەدی مافی ڕەوای خۆیان داکۆکی دەکەین .
مائو نینگ لە کاردانەوە بەرامبەر قسەی هەندێ کارناس سەبارەت بەوەی ڕێگەی ئاشتی و یەکگرتوویی لەنێوان فەلەستینییەکان مسۆگەر نابێت، وتیشی : کلیلی چارەسەرکرانی ئەم مەسەلەیە لەنێوان تاقمە فەلەستینییەکان بە هێزکرانی متمانە، پاراستی ڕێگای دروست و پێشڕەوی هەنگاو بەهەنگاوە .
ناوبراو بە ئامازەدان بەوەی ئاشتی لەشەوێک دا دەستەبەر نابێت وتیشی : تاکاتێک کە لەڕێگایەکی دروست دابین دەبێ بێ وچاان ڕێگای خۆمان درێژە پێ بدەین و هیچکات ئیمانی خۆمان لە دەست نەدەین .
مائو نینگ وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی فەلەستین سەرەکی ترین مەسەلەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە وتیشی : چین هیچ چەشنە بەرژەوەندییەکی خۆپەرەستانەی لەسەر ئەم مەسەلەیە نییە و گرینگی ئێمە حەق و دادوەرییە و بەرگری لێ دەکەین، پیکەن بەبڕشتانە داکۆکی لە خەڵکی فەلەستین دەکات بۆ بەدیهاتنی مافی ڕەوای خۆی . ناوبراو وتیشی : ئێمە هەروەها داکۆکی لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکەین هەتا چارەنووسی خۆیان دیاری بکه ن.