پاوێل دۆرۆف دانەری تێلێگرام لە فەرەنسا گیرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430667-پاوێل_دۆرۆف_دانەری_تێلێگرام_لە_فەرەنسا_گیرا
دانەر و بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام لە فڕۆکەخانەی "بورژە" کە لە دەرەوەی شاری پاریسی پێتەختی فەرەنسادایە، قۆڵبەست کرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 26, 2024 09:45 Asia/Tehran

دانەر و بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام لە فڕۆکەخانەی "بورژە" کە لە دەرەوەی شاری پاریسی پێتەختی فەرەنسادایە، قۆڵبەست کرا.

پاوێل دۆرۆف کە بە فڕۆکەی شەخسیی خۆی سەفەری دەکرد، کە لە فەرەنسا لە جێتەکەی هاتە دەرەوە، خێرا قۆڵبەست کرا. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دۆرۆف ڕەنگە تۆمەتبار بکرێ بە کەتنی جۆراوجۆر لەوان تیرۆریزم، قاچاخی مادەی هۆشبەر، هەڵخەڵەتاندن، سپی کردنەوەی پارە و پۆرنۆگرافی منداڵان.

دۆرۆف ساڵی ٢٠١٣ هاوڕێ لەگەڵ براکەی نیکۆلای تێلێگرامیان دانا. بە پێی مەزەندەکان ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە کە خەنیمی واتسەپ دێتە ئەژمار ئێستاکە نزیکەی نۆسەد و پەنجا ملوێن بەکارهێنەری چالاکی هەیە لە جیهان دا.