لایەنگری مۆسکۆ لە سەروەری خاکی ئێران لەپەیوەند لەگەڵ زەنگەزوور
مۆسکۆ پێداگری کردەوە لەسەر سەروەری خاکی ئێران لەپەیوەند لەگەڵ سێ دورگەکەو وەفاداربوونی لەسەر ڕێککەوتنەکانی پێشوتری لەگەڵ تاران سەبارەت بە بابەتی زەنگزوور.
سیرگئی شۆیگۆی سکرتێری ئه نجومه نی ئاسایشی نیشتمانی ڕوسیا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان"ی سکرتێری ئه نجو مه نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران پێداگری کرد لەسەر هەڵوێستی مسۆگەرو نەگۆڕی وڵاتەکەی سەبارەت بە زەنگزوور.
سکرتێری ئه نجومه نی ئاسایشی نیشتمانی ڕوسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ وەفادارە بە ڕێککەوتنەکانی پێشتری لەگەڵ تاران و لەپەئیوەند لەگەڵ بابەتی زەنگزورو هەڵویستمان لەو پەیوەندیەدا هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتوە.
شۆیگۆ سەبارەت بە سێ دورگەکەی ئێرانیش کەئیمارەت بانگەشەیان لەسەر دەکا وتی ڕوسیا لەو پەیوەندیەش دا پاڵپشتی دەکا لەمافی دەسەڵاتداری و سەروەری خاکی ئێران.
ئەحمەدیانیش لەو چاوپێکەوتنەی دا پێداگری کردەوە لەسەر ئامادەیی وڵات لەبواری پەرەی هاریکاری نێوان دوو وڵات لە سەرجەم بوارەکان بەتایبەت بواری ئابوری.