هۆشداری دانی میدودێف بە ناتۆ : سەبری ڕووسیا حەد و ئەندازەی هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431130-هۆشداری_دانی_میدودێف_بە_ناتۆ_سەبری_ڕووسیا_حەد_و_ئەندازەی_هەیە
کاربەدەستی پلە بەرزی ڕووسی لە بارەی تەشەنای ئاڵوزی تازە لە لایەن ڕۆژئاواییەکانەوە لە شەڕی ئۆکرانیا هۆشداری دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2024 08:36 Asia/Tehran

کاربەدەستی پلە بەرزی ڕووسی لە بارەی تەشەنای ئاڵوزی تازە لە لایەن ڕۆژئاواییەکانەوە لە شەڕی ئۆکرانیا هۆشداری دا.

"دێمیتری میدودێف" جێگری ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕووسیا هۆشداری دا مۆسکۆ هەتاکۆئێستاکە لە بەرامبەر ناتۆ سەبروپشوودرێژەی نیشان داوە ،بەڵام ئەگەریی هەیە ئەم سەبروپشوو درێژیە تەواو بێت. ئەم کاربەدەستە پلە بەرزەی ڕووسیا ئەم قسانەی لە کاردانەوە بە ئەگەریی دەرکردنی بەڵگەی پەلاماری ئۆکرانیا بۆ سەر خاکی ڕووسیا بە موشەکەکانی دروست کراوی ئەمریکا وئینگلیز کردووە.

میدودێف لە کەناڵی تیلگرامی خۆیدا نووسیی: سەرۆکە ڕۆژئاواییەکان ودامەزراوەی سیاسی ئەوان کە زیاترلە ڕادە دەستەویەخەی شەڕبوونە ،  لەبارەی کاردانەوەی ڕووسیا  بە پەلامارە موشەکیە شیمانەییەکە لە" قوڵایی خاک"ی وڵات چ بیردەکەنەوە.  هەتائێستاکە بڕیاربۆ کەڵک وەرگرتن لە چەکە ناڤۆکیە ناستراتژیکەکان نەگیراوە. ئەمە بڕیارێکی دژوارەبە دەرەنجامێک کە ئێتر ناگەڕێتەوە. جێگری ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕووسیا لە کۆتایی نوسینی ئانگلوساکسونە پڕلە زریقە وبریقەکان نایانهەوێ یەک شت قەبوڵ بکەن؛ سەبر وپشودرێژی ئێمە سەرەنجام تەواو دەبێت.