دووهەمین تڕۆڕی گۆماناوی تڕەمپ بەرلە هەڵبژرادنەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431154-دووهەمین_تڕۆڕی_گۆماناوی_تڕەمپ_بەرلە_هەڵبژرادنەکان
دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی هەوڵێکی دیکە بۆ تڕوڕ کردنی ترەمپ "ڕایان وسلی ڕوس "ی تەمەن 58 ساڵ لە پەیوەندی لە گەڵ تەقە کردن لە تڕەمپ لە ناو زەوینی گوڵف خۆیدا لە فلوریدا گیراوە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2024 09:32 Asia/Tehran

دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی هەوڵێکی دیکە بۆ تڕوڕ کردنی ترەمپ "ڕایان وسلی ڕوس "ی تەمەن 58 ساڵ لە پەیوەندی لە گەڵ تەقە کردن لە تڕەمپ لە ناو زەوینی گوڵف خۆیدا لە فلوریدا گیراوە .

 ئەو  پیاوە  لە حاڵی  هەڵاتن و دوای  تەقەی   هێزەکانی  پولیس   دەسگیر کرا . لە شوێنەکە دا  چەکێکی   ئەی کەی 47  ، کۆڵە پشتییەک و   کامێرایەک  دۆزاوەتەوە .  ئێف  بی ئای  ئەو کارەی   بە هەوڵێکی  ئاشکرا   بۆ تڕوڕ کردنی  سەرۆک کوماری  پێشووی  ئەمریکا و  بەربژێری کۆماریخۆازەکان  لە هەڵبژرادنەکانی  سەرۆک کوماریەتی  نوامبری  2024  ڕاگەیاندووە .کەمپینی   هەڵبژرادنەکانی  تڕەمپیش    وێڕای  ڕاگەیاندنی  هەواڵی   تەقە کردن لە  دەڤەری  شوێنی   ئامادە بوونی ناوبراو  باسی کرد لە    سەلامەت بوونی  تڕەمپ . 

ئەوە  لە حاڵێکدایە  کە  تڕەمپ  دوو مانگ  لەمەوبەریش    لە 13  ژوئیە  لە   پێنسیلوانیا   پەلاماری کراوەتە سەر .  کومپانیا  مێدیاییە  کومەڵایەتیەکان  وەکوو  مێتا   فەیس بووک  بە خێرایی  لە هەوڵ دان  تا    پەیجی  ڕایان  وسلی  ڕوس  بسڕنەوە . ئەو پەیجە  داگری  پوستگەلێکە  سەبارەت بە  بەکار گرتنی  بەکرێگیراو بۆ ئوکراین و شەڕ  بۆ تایوان  دژی  چین .