ژوماری قوربانیانی باهۆزی یاگی لە ڤیەتنام گەیشتە 262 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431178-ژوماری_قوربانیانی_باهۆزی_یاگی_لە_ڤیەتنام_گەیشتە_262_کەس
ژوماری قوربانیانی باهۆزی یاگی لە ڤیەتنام گەیشتە 262 کەس و ژومارێکی زۆریش هەروا بێ سەرو شوێنن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2024 06:26 Asia/Tehran
  •  ژوماری قوربانیانی باهۆزی یاگی لە ڤیەتنام گەیشتە 262 کەس

ژوماری قوربانیانی باهۆزی یاگی لە ڤیەتنام گەیشتە 262 کەس و ژومارێکی زۆریش هەروا بێ سەرو شوێنن.

 بە پێی  ڕاگەیندراوی  ڕێکخراوی  بەڕێوەبرایەتی   قەیرانی  ڤیەتنام  باهوزی یاگی تا ئێستا  بووەتە  هۆی  گیان لە دەس دانی  262 کەس لەو وڵاتە .

بە پێی ڕاگەیندرانی  ئەو ڕێکخراوەیە  زیاتر  لە  820 کەسیش  بریندار بوون و 83 کەسی دیکەش هەراو  بێ سەر و شوێنن.باهۆزی گەورەی  یاگی  هەفتە ی ڕابڕدوو   بووە هۆی  بارینی توند و جڤینی بەربڵاوی زەوی لە کەنارئاوەکانی باکووری  ڕوژهەڵاتی  ڤیەتنام  ئەو باهوزە کە بەهێزترین   باهوزی  ئەمساڵی  ئاسیا دێتە  ئەژمار  دوای چین گەیشتە  ڤیەتنام و بوە هوی  خەسارگەلی زور . ئەو باهوزە  دوای ڤیەتنام چووەتە میانمار و دەوڵەتی  سەربازی  ئەو وڵاتەی ناچار بە داواکردنی   یارمەتی  دەرەوەیی  کردووە .